سەرمای زستان، لەگەڵ ئەوەدا كە وەرزێكی رۆمانسییە و پڕە لە دیمەنی جوان و سەرنجڕاكێش وەك : باران بارین و سەرما و دیمەنە جوانەكانی بەفر و تەرزە و شتی دیكە، كەچی هەندێك جاریش ئازاری خانمان دەدات لە سەرمابوون و تووشبوون بە چەند نەخۆشییەكی پێست و جەستە، بەهۆی ئەوەی پێیستی خانمان تا رادەیەك ناسكە و بەمەش ئەزیەت پێگەیاندنی لەلایەن سەرماوە كارێكی ئاسانە، بە تایبەت ئەو بەشانەی لە جەستەدا هەردەم لە دەرەوەن، وەك: رووخسار و دەست و مل، هەرچی بۆ رووخسارە شتێكی وەها نییە دایپۆشێ، كەچی چارەسەری بۆ مل و دەست دانراون، سەبارەت بە مل، دەكرێ خانمان سوود لە شاڵ و ملپێچ وەربگرن،هەروەها مۆدەیەكیش بێت لە بواری جوانكاریدا، دواتریش بۆ پارێزگاریی دەست، چارەسەری ئەویش پەنجەوانەیە، وەك یەكێك لە ئێكسسوارە نا سەرەكییەكان دادەنرێ و خانمان دەتوانن سوود لەو ئێكسسوارە وەربگرن تاوەكو دەستەكانیان گەرم بن و دوور بن لە سەرمای زستان، لەلایەكی دیكەشەوە مۆدەیەكی جوانە و رازاوەییە كاتێك پەنجەوانەیەكی یەكێك لە ستایلە بەناوبانگەكانی جیهان لە دەستیان دەبێ، بۆ رەنگی پەنجەوانە، ئەوەش لەسەر خواستی خانمەكە دەوەستێ لەوەی چ جۆرە رەنگێك هەڵبژێرێت بۆ گونجاندنی لەگەڵ ستایلەكانی جلوبەرگدا.