چاكێتی كورت شازی مۆدەكانە

چاكێتی كورت شازی مۆدەكانە
یەكێك لە جلە سەرنجڕاكێش و جوانەكانی وەرزی زستان، كە تەنیا لەو وەرزەدا شوێن پێی خۆی دەبێت و جوانیی خۆی دەسەپێنێ، ئەویش چاكێتەكە، یەكێكە جوانترین جلە لە بواری ستایل و جوانیدا،، لە كاتێكدا لەگەڵ گشت جۆرە جلێك دەپۆشرێ و شێوازی گونجاندنیشی ئاسان و رێكدەكەوێت. شێوازی چاكێت زیاتر لە دوو بەشدا پێكدێ، یەكێكیان بە چاكێتی درێژ ناسراوە، ئەوەی تاوەكو سەر ئەژنۆ دەبێ، ئەمەش زیاتر لەگەڵ ژێرەوەی تەنك لەبەر دەكرێ، وەك پۆشینی چاكێتی درێژ لەگەڵ بۆدی و قەمیسێكی ناسك و تەنك، جۆری دووەمیشی چاكێتی كورتە و تاوەكو نزیكەی سەر كەمەریان بەرەو خوارەوەتر دەبێ، ئەمەش یەكێكە لە ستایلە سەرنجڕاكێشەكان، بە جۆرێك هێمایەكی جوان و بە نرخی هەیە، ئەم جۆرە چاكێتانە، جەستە رێكدەخات و زیاتریش ئەوانەی جەستەیان لاوازە یان هەر شێوەیەكی دیكەیە، لەگەڵ ئەو جلەدا رێك و شیاو دەبێ، بەهۆی ئەوەی یەك شێوە یان یەك پارچە خۆی نیشان دەدات لە كاتێكدا چاكێتەكان چەندە سادە و ساكار بن، ئەوەندە جوانتر دەردەكەون.
Top