دەكرێ بە چەندین جۆری خۆراك دڵ تا رادەیەكی باش لە نەخۆشی بپارێزرێت، باشترینی خۆراكەكان بۆ تەندروستيی دڵ بریتین لە: هەموو سەوزە و میوە تازەكان كە زیاتر تازە و ئۆرگانیك بن بەتایبەتی گەڵا تاریكەكان، برۆكۆلی، لۆبیا و فاسولیای سەوز، قەرنابیت، تەماتە، گێزەر، میوە مزرەكان، سێو، تووت. هەروەها پاقلەمەنییە وشكەكان وەكو فاسولیا یان لۆبیا، بەزالیا، نیسك. كاربۆهیدراتە ئاڵۆزەكان وەكو دانەوێڵەی تەواو بۆ نموونە گەنمی تەواو Whole wheat، برنجی قاوەیی، جۆ، شوفان Oats. سەرچاوەكانی پرۆتین وەكو بەرهەمەكانی سۆیا، بەرهەمەكانی بێ چەوری شیر، سپێنەی هێلكە، لەگەڵ پیاز، سیر، گیا وشككراوەكان، سركە، كاكڵ و تۆوەكان Nuts &Seeds، زەیتوون، ئاڤۆكادۆ، گۆشتی سپی پەلەوەڕ بێ چەوری و بێ پێست، بەرهەمەكانی كەم چەوریی ئەلبان، نانی سپی، برنجی سپی، مەعكەرۆنەی سپی، شیرەی میوە.