خۆراكی گونجاو لەكاتی عادەدا

خۆراكی گونجاو لەكاتی عادەدا
پەیڕەوكردنی خۆراكێكی تەندروستییانە یەكێكە لە رێگا ئاكتیڤەكان بۆ كەمكرنەوە و سووككردنی ئازار و ناڕەحەتییەكانی عادە. پاقلەمەنییەكان كە رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ لەخۆدەگرن، كۆئەندامی هەرس رێكدەخەن و ئازارەكان سووك دەكەن، هەروەها ڤیتامینەكانی B لەخۆدەگرن كە رۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی ئازار و شەكەتی پەیوەست بە عادە. سەوزە گەڵا تاریكەكان دەوڵەمەندن بە كالسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم كە رۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی گرژبوون و ئازارەكانی سكدا، هەروەها ناڕەحەتیی دەروونیش هێور دەكەنەوە، لەگەڵ ڤیتامین K كە ئەگەری زیادبوونی قەبارەی خوێنی عادە كەم دەكاتەوە. ئەناناس لەبەر رێژە بەرزەكەی مەنگەنیز ئازار سووك دەكات و ئەگەری خوێنبەربوونی قورس كەم دەكاتەوە، لەگەڵ ئەنزیمی برۆمیلەین Bromelain كە رۆڵی هەیە لە خاوكردنەوەی ماسوولكەكان و سووككردنی ئازارەكانی عادە. هەروەها چای كە وەكو سەرچاوەیەكی مەنگەنیز ئازارەكای عادە سووك دەكات. چای زەنجەبیل Ginger tea سوودی هەیە بۆ سووككردنی ئازارەكانی سك و پەستی و ناڕەحەتی دەروونیی پەیوەست بە عادە. خۆراكەكانی تر كە بۆ رۆژەكانی عادە رێنمایی دەكرێن بریتین لە: ماست، گوێز، ماسیی سالمۆن، دانەوێڵەی تەواو لەگەڵ خواردنەوەی بڕی زیادی ئاو.
Top