ڤیتامین C لە تەماتەدا

ڤیتامین C لە تەماتەدا
ڤیتامین C كە ناوە زانستییەكەی ترشی ئەسكۆربیكە Ascorbic acid گرنگی زۆری هەیە بۆ میتابۆلیزمی پرۆتین، دروستبوونی كۆلاجین Collagen، چاكبوونەوەی برین، بەهێزكردی سستمی بەرگريی لەش، هەڵمژینی ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا. پێویستی رۆژانەی ڤیتامین C بۆ پیاو بریتییە لە 90 ملگم و بۆ ئافرەت 75 ملگم. تەماتە یەكێكە لە سەرچاوەكانی ڤیتامین C. یەك دانە تەماتەیەكی قەبارە مامناوەندی خاو 16 ملگم ڤیتامین C لەخۆدەگرێت واتە 27%ی پێویستی رۆژانە. تەماتە جگە لە ڤیتامین C چەندین ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو: ریشاڵ، پرۆتین، ڤیتامینەكانی A، B1، B2، B3، B6، B9 لەگەڵ كانزایەكانی ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، فۆسفۆر. ڤیتامین C ناسكە بەرانبەر بە گەرمی، بۆیە بە كوڵاندنی تەماتە رێژەكەی كەم دەبێتەوە، بۆ نموونە بە كوڵاندن بۆ ماوەی 30 خولەك رێژەی ڤیتامین C تا 30% كەم دەبێتەوە ئەگەرچی رێژەی ماددە دژەئۆكسانەكانی تەماتە زیاتر دەبێت كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە.
Top