ئایا رۆژانە پێویستیت بەچەند كۆمەڵە ڤیتامینە؟

ئایا رۆژانە پێویستیت بەچەند كۆمەڵە ڤیتامینە؟
ڤیتامینەكان Vitamins ئاوێتەی ئۆرگانی ئاڵۆزن، گرنگیی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە. پێویستە ڤیتامینەكان لە خۆراكەوە دابین بكرێن، لەش تەنیا دەتوانێت ڤیتامین D لەژێر پێست بە كاریگەری تیشكی خۆر و ڤیتامین K لە ریخۆڵەدا بۆ خۆی دروست بكات. گەلێك كەس رۆژانە بە مەبەستی جیاواز حەبێكی كۆمەڵە ڤیتامین یان مەڵتی ڤیتامین Multivitamin وەردەگرن، لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە مەرج نییە زۆر سوودبەخش بێت، چونكە زیاد خواردنی سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و پاقلەمەنییەكان باشترین رێگایە بۆ دابینكردنی ڤیتامینەكان، هەروەها زیادبوونی ئەو ڤیتامینانەی كە لە چەوریدا دەتوێنەوە بەتایبەتی ڤیتامین A جا بە شێوەی بیتا كارۆتین Beta carotene یان رێتینۆل Retinol زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. بەگشتی ئەو حاڵەتانەی كە پێویستییان بە مەڵتی ڤیتامینە ئەمانەن: جگەرەكێشەكان، خواردنەوەی رۆژانەی ئەلكهول، پەیڕەوكردنی ریجیمێكی توندی خۆراك، بەكارهێنانی دەنكی رێگری لە دووگیانی (حەبی مەنع)، بەساڵاچوون، دووگیانی، شیردانی سروشتی.
Top