ئایا دەرمانی وازهێنان لە جگەرەكێشان سوودی هەیە؟

ئایا دەرمانی وازهێنان لە جگەرەكێشان سوودی هەیە؟
جۆری جیاواز لە دەرمانی وازهێنان لە جگەرەكێشان Stop smoking drugs لە هەندێك كەسدا ئەنجامی باشیان دەبێت، بەڵام هەرگیز ئەمە بەدی نەكراوە كە دەرمانێكی دیاریكراوی وازهێنان لە جگەرە بۆ هەموو كەسانی جگەرەكێش كاریگەری مسۆگەر یان ئەنجامی باشی هەبێت. لە هەندێك حاڵەتدا، ئەنجامی دەرمانی وازهێنان لە جگەرەكێشان دەكەوێتە ژێر كاریگەری چەند حاڵەتێكی تەندروستی كە پێویستە حیسابیان بۆ بكرێت، بۆ نموونە لە كەسانی تووشبوو بە پەستی یان نۆرەی تۆقین بەكارهێنانی ئەم دەرمانانە بێ ئەنجام دەبێت. گەلێك لەم دەرمانانە یارمەتی دەردانی بڕی زیاتری ماددەی دۆپامین Dopamine دەدەن لە مێشكدا، ئەمەش یارمەتی هێوربوونەوە دەدات لەكاتی سەرهەڵدانی نیشانەكانی پاش وازهێنان لە جگەرە وەكو ئارەزووی بەهێز بۆ نیكۆتین و تووڕەبوون و هەستكردن بە ناڕەحەتی و نائارامی. هەندێك لەو دەرمانانە بۆ مەبەستی پزیشكی تر بەكاردەهێنرێن، بۆ نموونە دەرمانی بوپرۆپایۆن Bupropion كە لەژێر چەندین ناودا لە دەرمانخانەكاندا هەیە بۆ چارەسەركردنی خەمۆكی سوودی لێوەردەگیرێت. بەم دواییە ئەوە روونكراوەتەوە كە بەكارهێنانی دەرمانی وازهێنان لە جگەرە بە هاوكاری پسپۆڕێكی تەندروستی یان لەژێر چاودێری دكتۆردا ئەنجامی باشتری دەبێت.
Top