گۆڕانی لەش و لاری ئافرەت پاش 40 ساڵی تەمەن

گۆڕانی لەش و لاری ئافرەت پاش 40 ساڵی تەمەن
ئافرەت لە دەوروبەری 40 ساڵی تەمەندا بە تەواوی درك بە چەند گۆڕانێكی فیزیكی یان جەستەیی خۆی دەكات، لەش و لار، پێست، تۆن و هێزی ماسوولكە، لیاقەی لەش..تاد. ئەگەر لە بەرانبەر ئاوێنەیەكی گەورەدا سەرنجی روخسارت، قۆڵەكانت، سینگت، رانەكانت، یان سەرنجی قاچەكانت بدەیت، ئایا هیچ گۆڕانێك دەبینیت؟ لەپاش 40 ساڵی تەمەن، ئافرەتان بە هەموو توانایەك هەوڵ دەدەن كە دژی گۆڕانە جەستەییەكان بوەستنەوە بە مەبەستی كەمكردنەوە یان رێگرتن لەم گۆڕانانە بەتایبەتی زیادبوونی كێشی لەش. باشترین رێگا بۆ خۆپاراستن یان بەلای كەم دواخستنی ئەم گۆڕانانە، ئافرەت پێویستی بە پەیڕەوكردنی ستایلێكی تەندروستییانە هەیە كە خۆی لە 2 هەنگاو دەبینێتەوە: خۆراكێكی تەندروستییانە و مەشقی وەرزشیی بەردەوام. رۆژانە خواردنی بڕی زیادی سەوزە و میوە لەجیاتی خۆراكی شیرین و چەور گرنگیی زۆری هەیە، لەگەڵ هەر مەشق و چالاكییەكی جەستەیی بۆ نموونە، بەپێ رۆیشتن، راكردن، مەلە. ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ مەشقی وەرزشی ئەنجام بدەن بەڵام كاتیان نییە یان لەبەر هۆكاری تر ناتوانن كە بچنە دەرەوەی ماڵ، دەتوانن لە ماڵەوە ئەنجامی بدەن، بۆ نموونە زوو زوو پاككردنەوەی ناوماڵ مەشقێكی باش و گونجاوە.
Top