ئافتەرشەیڤ Aftershave واتە هەر ئاوێتەیەك كە لەپاش ریش تاشین بۆ پێستی دەموچاو بەكاردێت بە شێوەی جێڵ یان كرێم یان گیراوە، ئەمەش بۆنی پێست خۆش دەكات و نەرمی دەكات، لە سووتان و هەوكردن دەیپارێزێت. كاریگەرییەكانی ئافتەرشەیڤ ئەمانەن: رادەی ترشێتیی پێست بەرزدەكاتەوە واتە بەرەو ترشێتیی زیاتری دەبات لەوكاتەی كە پێستی ئاسایی زیاتر ترشە ئەمەش یارمەتیی سافی و نەرمیی دەدات، ئافتەرشەیڤ كونەكانی پێست دادەخات پاش ئەوەی كە بە هۆی ئاوی گەرم لەكاتی تاشیندا دەكرێنەوە، پێست لە میكرۆب پاك دەكاتەوە و رێگادەگرێت لە هەوكردنی برینی بچووك كە لە ئەنجامی تاشیندا روودەدەن چونكە زۆربەی جۆرەكانی ئافتەرشەیڤ ماددەی ئەلكهول لەخۆدەگرن كە رێگا لە هەوكردن بە بەكتریا دەگرێت، شێداركردنەوەی پێست بەتایبەتی ئەو ئاوێتانەی كە ماددەی شێداركەرەوە Moisturizer لەخۆدەگرن، ئەمەش زیاتر گونجاوە بۆ پێستی وشك. بۆ ئەنجامی باشتر، پێویستە كە بە پارچە لۆكەیەك پێست بە ئافتەرشەیڤ راستەوخۆ پاش ریش تاشین بماڵرێت. بەكارهێنانی ئافتەرشەیڤ زیاتر بۆ ئەو پیاوانە گونجاوە كە رۆژانە ریشیان دەتاشن.