منداڵانی تازەبوو دوچاری زەردوویی Jaundice دەبنەوە لەبەر بەرزبوونەوەی ئاستی ماددەی بیلیروبین Blirubin لە خوێندا. پاش تەواوبوونی تەمەنیان، خڕۆكە سوورەكان تێكدەشكێن، لە ئەنجامدا پاش میتابۆلیزمی هۆمیگلۆبینی ناو خڕۆكە سوورەكان ماددەی بیلیروبین پەیدا دەبێت، جگەر یارمەتی رزگاربوونی لەش لەم ماددەیە دەدات. جگەری منداڵی تازەبوو پێویستی بە چەند رۆژێكە تاكو فرمانەكانی بە تەواوی راپەڕێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ماددەی بیلیروبین و زەردوویی، بەمەش دەووترێت زەردوویی فسیۆلۆژی Physiological jaundice . ئاستی بیلیروبین لە هەموو منداڵێكی تازەبوودا بەرزە، بەڵام تەنیا نزیكەی 60% لە منداڵە دروست و تەواوەكان دوچاری زەردوویی دەبن، هۆكارەكانی تری زەردوویی بریتین لە: نەخۆشی شیبوونەوەی خوێن، هەوكردنی جگەر، نەگونجانی گروپی خوێنی باوك و دایك. نیشانەكان بریتین لە: زەردبوونی رەنگی پێست و سپێنەی چاو، بۆرژان، تاریكبوونی