بەهای خۆراكیی زەعتەر

بەهای خۆراكیی زەعتەر
بەهای خۆراكیی زەعتەر Thyme دەگەڕێتەوە بۆ رێژە بەرزەكەی ئاسن، مەنگەنیز، زینك، مەگنسیۆم،كالسیۆم، ڤیتامین K، هەروەها ریشاڵ و ڤیتامیەكانی E، A، C، B1، B9 بە رێژەیەكی كەمتر، لەگەڵ چەندین ماددەی دژەئۆكسان بەتایبەتی گروپی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids.سوودە تەندروستییەكانی زەعتەر ئەمانەن: سووككردنی نیشانەكانی هەوكردن بە بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕوو، یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن، رێگرتن لە هەوێنبوونی خۆراك لەناو گەدەدا، یارمەتیدانی كرداری ئارەقەكردن لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرميی لەشدا، سووككردنی نیشانەكانی كۆئەندامی هەناسە لەكاتی هەوكردن و نەخۆشيی رەبودا، سووككردنی نیشانەكانی رۆماتیزم و هەوكردنی جومگە لە ئازار و سخبوون، سافكردنی پێست و كەمكردنەوەی خورشت لە حاڵەتەكانی ئەكزیما و نەخۆشيی سەدەف، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، خۆپاراستن لەو گۆڕانانەی چاو و بینین كە پەیوەستن بە بەساڵاچوون، چالاككردنی هاتوچۆی خوێن لە مێشكدا، سووككردنی ئازار و ناڕەحەتییەكانی بێ نوێژی.
Top