ئەمە سەلمێنراوە كە هەندێك جۆری خۆراك كە ماددەی دژەئۆكسان Antioxidants لەخۆدەگرن پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر دەپارێزن. بیبەری رەنگاوڕەنگ بۆ نموونە بیبەری سەوز، سوور، زەرد، نارنجی جگە لە رەنگە جوانەكانیان چێژێكی شیرین و خۆشیان هەیە. ئەم رەنگە سروشتییانە بۆ رێژە بەرزەكەی ماددە كارۆتینۆیدەكان كە ماددەی دژەئۆكسانن و لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین A و خانەكانی پێستیش دەپارێزن. كولەكەی زەرد Yellow squash ماددە كارۆتینۆیدەكانی تێدایە كە شانەكانی پێست لە كارگەرییە خراپە دەرەكی و ناوەكییەكان دەپارێزن. تەماتەی سووری گەییو لایكۆپێن Lycopene كە رەنگە سوورەكەی تەماتەیە، دژەئۆسكانێكی بەهێزە و رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی خانەكانی پێست لە كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر، هەروەها شووتی بە رێژە بەرزەكەی ماددەی لایكۆپێن كە رەنگە سوورەكەی داوەتێ شانەكانی پێست فێنك دەكاتەوە لە هاویندا كە خۆر گەرمتر و تیشكدارتر دەبێت. چای سەوز Green tea دژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت كە رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە هەردوو جۆرەكانییەوە UVA و UVB. كاكاو Cocoa كە نزیكەی 712 ئاوێتەی دژەئۆكسانی بەهێز لەخۆدەگرێت كە هەندێكیان خانەكانی پێست دەپارێزن بەتایبەتی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids. تووتی رەش و مۆر چەندین ماددە گرنگیان تێدایە كە پێست لە كاریگەری تیشكی خۆر دەپارێزن.