ئایا دابەزنی پەستانی خوێن مانای تەندروستيی باش دەگەیەنێت؟

ئایا دابەزنی پەستانی خوێن مانای تەندروستيی باش دەگەیەنێت؟
بەگشتی پەستانی نزمی خوێن بە نیشانەیەك بۆ تەندروستییەكی باش هەژمار دەكرێت، هەروەها زیاتر بەندە بە لایەنی زگماكی و مانای ئەگەری كەمتر بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ دەگەیەنێت. پێوانەی پەستانی سەرەوە Systolic واتە لەوكاتەی كە ماسوولكەی دڵ لە بەرزترین ئاستی گرژبوونەوەدایە، پێوانەی پەستانی خوارەوەش Diastolic واتە پەستانی ناو خوێنبەرەكان لەوكاتەی كە دڵ لە بەرزترین ئاستی خاوبوونەوەدایە لە بەینی لێدانەكاندا. دابەزینی پەستانی خوێن بەوە پێناسە دەكرێت كە پێوانەی پەستانی خوێن كەمتر بێت لە 90/60 ملم جیوە، نیشانەكانی ئەمانەن: سەرسووڕان، هەستكردن بە سووكبوونی سەر یان لەخۆچوون. ئەگەر نەخۆشی بووبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن، ئەوا نیشانەی دیكەش لە تووشبوودا دەردەكەون وەكو: كەمبوونەوەی تەركیز، لێڵبوونی بینین، هێڵنج، هەستكردن بە سەرما، كاڵبوونی رەنگی پێست، خێرابوون و تەنكبوونی هەناسە، هەستكردن بە ماندووبوون، تێنوبوون، دڵتوندی. هۆكارەكانی دابەزینی پەستانی خوێن بریتین لە: دووگیانی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، تێكەڵكردن و بەكارهێنانی ژەمی گەورەی دەرمان بۆ دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، خواردنەوەی ئەلكهول. نەخۆشيی گلاندی دەرەقی، كەمبوونەوەی شلەی لەش لەبەر هەر هۆكارێك، دابەزنی ئاستی شەكری خوێن، نەخۆشيی شەكرە، هەندێك جاریش لەوانەیە كە دابەزینی پەستانی خوێن نیشانەیەك بێت بۆ نەخۆشيی دڵ، نەخۆشيی دەمارەكان یان گرفتی هۆرمۆنی.
Top