پێكهاتە گرنگەكانی بامیە

پێكهاتە گرنگەكانی بامیە
بامیە Okra بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، چەندین ماددەی گرنگ و ماددەی دژەئۆسكان لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستيی زۆریان هەیە. بامیە بە رێژەی بەرزی ئاو كە دەگاتە نزیكەی 88% لەگەڵ بڕی كەمی وزە بۆتە خۆراكێكی بەسوود و گونجاو بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش. هەروەها بامیە بڕێكی باشی لە ریشاڵی رووكی تێدایە كە رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و شەكرە و نەخۆشییەكانی قۆڵۆن و قەڵەوی، جگە لە رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم كە گرنگە بۆ كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن، لەگەڵ رێژەیەكی باشی ڤیتامین C و A و ڤیتامین B9 كە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی كۆرپە لە سەقەتییە زگماكییەكان لە ئافرەتی دووگیاندا. 100 گرام بامیە ئەم ماددانە لەخۆدەگرێت: وزە 31 كالۆری، ئاو 88%، كاربۆهیدرات 7 گرام، پرۆتین 2 گرام، چەوری 0.1 گرام، ریشاڵ 3.2 گرام، ڤیتامین B1 0.2 ملگم، 0.6 ملگم B2، 1 ملگم B3، 0.2 ملگم B5، 0.2 ملگم B6، 88 مایكرۆگرام ڤیتامین B9 (فۆلێت)، 21 ملگم ڤیتامین C، 375 یەكەی جیهانی ڤیتامین A، 0.3 ملگم ڤیتامین E، 53 مایكرۆگرام ڤیتامین K، سۆدیۆم 8 ملگم، پۆتاسیۆم 303 ملگم، كالسیۆم 81 ملگم، كۆپەر 0.09 ملگم، ئاسن 0.8 ملگم، مەگنسیۆم 57 ملگم، مەنگەنیز 0.99 ملگم، فۆسفۆر 63 ملگم، سیلینیۆم 0.7 مایكرۆگرام، زینك 0.6 ملگم، بیتا كارۆتین 225 مایكرۆگرام، لیوتین 516 مایكرۆگرام.
Top