شێرپەنجەی مەمک نامێنێت

شێرپەنجەی مەمک نامێنێت
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی بەریتانی دەرکەوتووە، کە رەنگە لە ساڵی 2020 بەتەواوەتی شێرپەنجەی مەمک کۆتایی بێت و جارێکی دیکە بەرۆکی ژنان نەگرێتەوە.

شێرپەنجەی مەمك، بریتییە لە گۆڕانی شێرپەنجەیی لە شانەكانی مەمكدا، كە زیاتر لە كۆكەرەوە و رێڕەوەكانی شیردا روودەدات. توێژینەوەیەکی نوێ کە گۆڤارێکی پزیشکی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە لە چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوتووە کە چەند جۆرێک لە دەرمانیان دۆزیوەتەوە بەرگری لەشی ئافرەت زیاد دەکات و لە شێرپەنجەی مەمک دەیپارێزێت.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، لە زاری بەڕێوەبەری لەناوبردنی شێرپەنجەی مەمک لە بەریتانیا دەڵێت: "توانیومانە سەرکەوین بەسەر بەشێک لە نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمک، بۆیە لەو باوەڕەداین کە لە ئایندەدا بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشی شێرپەنجە کۆتایی پێبهێنین".

شێرپەنجەی مەمك زیاتر لە پێنجیەكی ئەو شێرپەنجانە پێكدێنێت كە تووشی ئافرەتان دەبێت و لەساڵی 2008 دا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 458 هەزار كەس بەو شێرپەنجەیە مردوون.

بەپێی توێژینەوەیەكیش كە لەنێوان ساڵانی 2004- 2009 لە هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر 5044 ئافرەت ئەنجامدراوە، دەركەوتووە شێرپەنجەی مەمك بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لەنێو ژناندا و 14%ی ئەو ژنانەی گرێ لە مەمكیاندا هەبووە، هۆكارەكەی شێرپەنجە بووە.






رووداو
Top