حەفت خاڵی گرنگ سەبارەت بە ئاو
1-یارمەتیدان و تاودانی كرداری میتابۆلیم، یارمەتیدانی زوو هەستكردن بە تێربوون. باشتركردنی ئاستی وزەی لەش لەوكاتەی كە كەمبوونەوەی شلەی لەش هۆكارە بۆ بێهێزی هەستكردن بە ماندووبوون.
2-ئاو كرداری گواستنەوەی ئۆكسجین و خۆراك بۆ هەموو خانەكانی لەش ئاسانتر دەكات. بڕی تەواوی ئاو بارگرانی دڵ بۆ پەمپكردنی خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش سووك دەكات.
3-نزیكەی 85% ی شانەكانی مێشك لە ئاو پێكهاتووە، بڕی دروستی ئاو سترێس سووك دەكات لەوكاتەی كە كەمی ئاو ئاستی سترێس بەرزدەكاتەوە.
4-خواردنەوەی ئاو گرژبوونی ماسوولكە سووك دەكات و تەڕێتی ناو جومگەكان دەپارێزێت. بڕی تەواوی ئاو یارمەتی بەرگەگرتنی مەشقكردن بۆ ماوەیەكی زیاتر دەدات.
5-لەكاتی كەمبوونەوەی شلەی لەش لۆچەكانی پێست زەقتر و قووڵتر دەبینرێن، ئاو وەكو كرێمێكی جوانكاری سروشتی وایە. ئاو خانەكانی پێست دەبوژێنێتەوە و هانی هاتوچۆی خوێن دەدات و پێست ساف دەكات.
6-ئاو گرنگی زۆری بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك هەیە لەگەڵ پاراستنی كۆئەندامی هەرس لە قەبزی.
7- رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە Kidney Stones، ئاو چڕی خوێ و كانزاكان لەناو میزدا كەم دەكاتەوە كە هۆكارن بۆ دروستبوونی كریستالی رەق واتە بەردی گورچیلە.
