زەیتی كونجی بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن

زەیتی كونجی بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن
بەهای خۆراكیی زەیتی كونجیSesame oil لەوەدایە كە رێژەیەكی هاوسەنگی ترشە چەورییەكان و دژەئۆكسانە بەهێزەكان و رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین E لەخۆدەگرێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە ناتێرەیەكانییەكان Mono-unsaturated fatty acids و ترشە چەورییە فرە ناتێرەكان Polyunsaturated لەگەڵ رێژەیەكی نزمی چەورییە تێرەكان. ڤیتامین E بە رێژەی 40 ملگم لە هەر 100 گرام زەیتی كونجیدا كە ماددەیەكی دژەئۆكسانە و یارمەتی گەشەیەكی ئاسایی دەدات لەگەڵ پاراستنی پێست و بەهێزكردنی سیستمی بەرگريی لەش، هەروەها ئەم ڤیتامینە زەیتەكە لە تێكچوون دەپارێزێت و سیفەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی هەیە. هەتا ئەگەر زەیتی زەیتوون سافبكرێت، هێشتا پارێزگاری لە رێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان دەكات، ئەم ماددانە چێژەكەشی خۆشتر دەكەن و توانای بەرگەگرتنی زەیتەكە زیاتر دەكەن. زەیت پاش گوشین و پەستان لەسەر كونجی بە ساردی بێ گەرمكردن بێ رەنگە، بەڵام پاش گەرمكردن رەنگەكەی تاریك دەبێت. ماددەی سیسامین Sesamin و سیسامینۆل Sesaminol كە لە كۆمەڵەی دژەئۆكسانەكانی لیگنانەكانی Lignans زەیتی كونجیدان، رێگا لە ئۆكسانی زەیتەكە دەگرن و شان بە شانی ڤیتامین E رۆڵیان هەیە بۆ دواخستنی كرداری پیربوون، هەروەها بەرگری لەش بەهێزدەكەن و هەوكردن كەم دەكەنەوە، لەگەڵ سووككردنی خەمۆكی و كەمكردنەوەی هەستكردن بە ماندووبوون، پاشان رێگرتن لە خەوزڕان، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل، سووككردنی ئازاری جومگە.
Top