ئەو میوە و سەوزانەی كێش زیاد دەكەن

ئەو میوە و سەوزانەی كێش زیاد دەكەن
زۆربەی میوە و سەوزەكان بڕێكی نزمی وزە لەخۆدەگرن تەنیا چەند جۆرێك نەبێت كە رێژەیەكی بەرزی شەكر یان نیشاستە لەخۆدەگرن، بۆیە زیاد خواردنیان دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. زۆربەی جۆرەكانی میوەی وشككراو Dry fruits بۆ نموونە قەیسی،مێوژ، هەنجیر، روتاب، كشمش كە رێژەیەكی زۆری ئاویان لەدەستداوە و بە شەكر چڕبوونەتەوە رێژەیەكی بەرزی وزە لەخۆدەگرن، بۆیە زیاد خواردنیان لەوانەیە ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش. مرەبای جۆراوجۆری میوە، لەگەڵ میوەی قوتووبەند بەتایبەتی ئەو جۆرانەی كە شەكری یان شیرەی گەنمەشامی لەخۆدەگرن بە مەبەستی زیادكردنی چێژی شیرین، بڕی كالۆری زیاتر لەخۆدەگرن، بۆ نموونە یەك كوپ لە خۆخی قوتووبەند كە شەكری زیادی تێكرابێت نزیكەی 200 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت، كەچی یەك كوپ خۆخی قوتووبەند كە شەكری زیادی تێنەكرابێت تەنیا 59 كالۆری لەخۆدەگرێت. پەتاتەی سپی و پەتاتەی شیرین كاربۆهیدراتی ئاڵۆز یان نیشاستە لەخۆدەگرن كە رێژەی بەرزی كالۆرییان پێدەدات.
Top