زەیتە رووەكییەكان Vegetable oils جۆرێكی چەورین كە لە دۆخی شلیدان لە پلەی گەرميی ژووردا. زەیتە شلەكان لە چەندین رووەكەوە وەردەگیرێن. زەیتە رووەكییەكان ناكەونە ناو گروپەكانی خۆراكەوە، بەڵام ماددەی گرنگ و پێویست بۆ گروپەكانی خۆراك دابین دەكەن. ئەو زەیتە رووەكییانەی كە بۆ خواردن بەكاردێن ئەمانەن: زەیتی گوڵەبەڕۆژەSunflower، زەیتی سۆیاSoybean، زەیتی زەیتوونOlive، زەیتی كەتان Flaxseed، زەیتی گوێزی هیندی Cocconut، زەیتی خورما Dates، زەیتی گەنمەشانیCorn، زەیتی كانۆلاCanola، زەیتی سافلاوەرSafflower، تۆوی لۆكە Cottonseed. هەندێك زەیتی رووەكی دیكە كە زیاتر بۆ خۆشكردنی چێژی خۆراك بەكاردەهێنرێن وەكو مایۆنێز، زەڵاتە، كەرە، یان بۆ برژاندنی مریشك و ماسی بریتین لە: زەیتی ئاڤۆكادۆ، زەیتی كونجی، زەیتی كاكڵەكان Nuts بەتایبەتی زەیتی گوێز و كونجی. زۆربەی زەیتە رووەكییەكان لە ترشە چەورییە یەكانە ناتێرەكان و ترشە چەورییە فرە ناتێرەكان و رێژەیەكی نزمی چەورییە تێرەكان پێكهاتوون. هەموو زەیتە رووەكییەكان هیچ كۆلیستیرۆل لەخۆناگرن، بەڵام زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی خورما و زەیتی دەنكی خورما Palm kernel oil رێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن كە وەكو رەقەكان بە چەوريی خراپ هەژمار دەكرێن.