منداڵەكەت لە خۆراكی ناتەندروستییانە دوورخەرەوە

منداڵەكەت لە خۆراكی ناتەندروستییانە دوورخەرەوە
لێكۆڵینەوەكان دەڵێن كە نزیكەی 90% ی ئەو خۆراكانەی كە منداڵان دەیخۆن رێژەیەكی بەرزیان لە چەوری و شەكر و خوێ تێدایە. ئەم رێژە بەرزەی چەوری و شەكر و خوێ دوو جار پترە لەو بڕەی كە رۆژانە بۆ منداڵان پێویستە، بەتایبەتی چەورییە تێرەكان. هەروەها لێكۆڵینەوەكان باس لەوەش دەكەن كە ئەو خۆراكانەی لە قوتابخانەكاندا دەخورێن بەهای خۆراكی باشیان نییە كە قوتابی رۆژانە پێویستییەتی، باوترین خۆراكی قوتابخانەكان بریتییە لە سەندەویچێكی سەموونی سپی لەگەڵ پەتاتەی سووركراوە یان لەفەیەكی فەلافل یان دانەیەك شوكولاتە، بۆ نموونە هیچ میوەیەكی تێدا نییە، سەوزەكانی تێدانییە، شیر و بەرهەمەكانی شیری تێدا نییە، گەلێك مادەی گرنگی تریان كەمە. رێژە زۆرەكەی خوێ كە دەگاتە منداڵان لە سەموونی سپی و جبس و فینگەری پەتاتەوە سەرچاوە دەگرێت، رێژە زۆرەكەی شەكریش لە خواردنەوە گازدارەكان و شوكولاتە و بسكویت سەرچاوە دەگرێت. دایك و باوكان زۆر زەحمەتی دەبینن لە هاندانی منداڵەكانیان بۆ خۆراكی سوودبەخش چونكە بە زۆری منداڵەكان بەخۆیان بڕیار دەدەن كە چی دەخۆن. بەهەرحاڵ، پێویستە كە منداڵان هان بدرێن بۆ پەسەندكردنی خۆراكە سوودبەخش و گرنگەكان كە بۆ گەشە و بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش پێویستن.
Top