بۆ سووتاندنی 100 كالۆری وزە

بۆ سووتاندنی 100 كالۆری وزە
لەوانەیە كە پەیڕەوكردنی هەنگاوەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش گەلێك جار كارێكی ئاسان نەبێت، بەڵام بە چەند رێگایەكی ئاسان دەتوانیت هەموو جارێك 100 كالۆری زیاد سەرف بكەیت كە یارمەتی كۆی گشتی هەنگاوەكانی دابەزاندنی كێش دەدات. بۆ سەرفكردنی 100 كالۆری 5 چالاكی سادەت هەیە: یەكەم، وەستان لەجیاتی دانیشتن رۆژانە 80 خولەك. دووەم، تەرخانكردنی تەنیا 40 خولەك بۆ ئامادەكردنی ژەمی ئێوارە لە ماڵەوە. سێیەم، سەركەوتنی 30 پایەی قاڵدرمە كە بە تێكڕایی 6- 11 خولەك دەخایەنێت. چوارەم، شووشتنی ئۆتۆمبیل. پێنجەم، بازاڕییەك بكە لە مۆل یان سوپەرماركێت یان هەر شوێنێك بە رۆیشتن بۆ ماوەیەك كە كەمتر نەبێت لە 35 خولەك.
Top