چۆن حەزی شیرینی لای منداڵەكەت كۆنترۆل دەكەیت؟

چۆن حەزی شیرینی لای منداڵەكەت كۆنترۆل دەكەیت؟
لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە شیرینی و خواردنەوەی شیرنیكراوەكان Sweetened beverages هۆكارن بۆ قەڵەوی بەتایبەتی لە منداڵدا. هەموو دایك و باوكان بەمە ئاشنان كە منداڵ حەز لە خواردنی شیرینی دەكات. لە راستیدا، منداڵان لە لایەنی بایۆلۆژییەوە پرۆگۆرام كراون بۆ حەزكردن لە چێژی شیرین، تامی شیرینی هانی مێشك دەدات بۆ زیاتر خواردن. زیاد خواردنی شیرینی و خواردنەوەی سۆدا، سپۆرت درینك، شەربەت و شیرەی میوەی دەستكرد، خواردنەوە گازییەكان یان كاربۆنكراوەكان وا لەمنداڵ دەكات كە دووركەوێتەوە لە خواردنەوەی شیر و شلە تەندروستییانەكان و خۆراكە گرنگەكانی تر كە زۆر پێویستن بۆ تەندروستی و گەشەی منداڵ. واباشە كە كوپێك ئاو بدەیتە منداڵەكەت لەكاتی تێنووبوونیدا نەك خواردنەوەیەكی شیرینكراو، لەگەڵ سنوورداركردنی خواردنی شیرینی لە قوتابخانەدا. ئەم مەسەلەیەش تا رادەیەكی زۆر لەژێر كۆنترۆلی دایك و باوكدایە بەتایبەتی كە لە سنوورداركردنی شیرینی هەر لەماڵەوە دەستپێبكرێت و زیاتر شیر و شیرەی میوەی سروشتی ببێتە جێگرەوە، ئەمەش هەرگیز مانای ئەوە ناگەیەنێت كە خواردنی شیرینی بە یەكجاری لەمنداڵەكەت قەدەغە بكەیت، بەڵكو بە كەمی و زیاتر لەكاتی بۆنەی تایبەتدا پێی بدرێت. منداڵان زۆر چاو لە دایك و باوك دەكات یان لاساییان دەكەنەوە، بۆیە كە دەبینن ئەوان لەجیاتی بیبسی ئاو دەخۆنەوە ئەوا ئەوانیش بە هەمان شیوە زیاتر ئاو دەخۆنەوە.
Top