خۆراكی خێرا چەند وزە لەخۆدەگرێت؟

خۆراكی خێرا چەند وزە لەخۆدەگرێت؟
خۆراكی خێرا یان فاست فوود Fast food بە خێرایی ئامادە دەكرێت، چەوری ماددەی سەرەكيی ئامادەكردنیەتی، هەموویان رێژەیەكی نزمی ریشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان لەخۆدەگرن. خۆراكی خێرا بەم دواییە لە هەموو جیهان و لە ناوچەی ئێمەشدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بۆ نموونە ئێستا لە زۆربەی رێستورانتەكان خۆراكی خێرا بەدی دەكرێت. راستە كە خۆراكی خێرا هەرزانە، بەڵام لە رووی بەهای خۆراكییەوە لاوازە. ئەم خۆراكانە رێژەیەكی بەرزی چەوری و خوێ و شەكر لەخۆدەگرن، بۆیە ئەگەری قەڵەوی و تووشبووون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشییە درێژخایەنەكانیان زیاد دەكەن. لەوانەیە كە یەك ژەمی خۆراكی خێرا بایی پتر لە پێویستی رۆژانە لە مادەكانی چەوری، كۆلیستیرۆل، خوێ، شەكر دابین بكات. ئەو كەسانەی كە بە زۆری خۆراكی خێرا دەخۆن ئەوا رێژەیەكی یەكجار بەرزی وزە وەردەگرن بێ ئەوەی كە دركی پێبكەن، هەرزەكاران زیاتر لە كەسانی تر عەودالی خۆراكی خێران. ئامارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەرزەكاران بە رێژەی 34% و قوتابیان بە رێژەی 23% و پێگەیشتووان بە رێژەی 20% كالۆری زیاد لە رێگای خۆراكی خێراوە وەردەگرن.
Top