زێدە چەوریی لەش ئەگەری شێرپەنجە زیاد دەكات

زێدە چەوریی لەش ئەگەری شێرپەنجە زیاد دەكات
شێرپەنجە Cancer یەكێكە لە مەترسیدارترین نەخۆشییەكان كە تا ئێستا چارەسەری تەواوی بۆ نییە، بۆیە دكتۆران جەخت لە تەكنیكەكانی خۆپاراستن لە شێرپەنجە دەكەنەوە. بە پێی دوا لێكۆڵینەوەكان بڕی زیادی چەوریی لەش ئەگەری شێرپەنجە زیاتر دەكات. چینەكانی چەوری لە لەشدا كۆگای گونجاون بۆ كۆبوونەوە و وروژاندنی ماددە شێرپەنجەییەكان Carcinogens. رێژەی چەوری دروست بۆ لەش پێویستە، بەڵام زیادبوونی رێژەی چەوری یان زیادبوونی كێشی لەش لەبەر زیاد خواردنی چەوری و شیرینی و خۆراكی پڕ وزە كە پتر بێت لە پێویستی رۆژانە، ئەمڕۆ یان سبەی گرفتێكی تەندروستی یان چەندین گرفتی تەندروستی پەیدا دەكات. شوێنە سەرەكییەكانی لەش كە چەوری زیاد تیایاندا چین چین لەژێر پێستدا جێگیر و كۆدەبێتەوە بریتین لە: ناوچەی سك و كەمەر، پشت، رانەكان، سینگ، مل، قۆڵەكان. تاكە رێگا بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری پەیدابوونی شێرپەنجە لەبەر رێژەی زیادی چەوری لەش بریتییە لە دابەزاندنی كێشی زیاد. بێگومان چەوری زیاد و كێشی زیاد جگە لە شێرپەنجە هۆكارە بۆ چەندین نەخۆشیی گەورە، بۆیە ئەگەر ئەم گرفتەت هەیە، با ئەم بابەتە ببێتە هاندەر بۆ دابەزاندنی كێش لەژێر چاودێری دكتۆر.
Top