پاش خواردنەوەی كوپێك قاوە لەوانەیە كە كەمێك ئاستی شەكری خوێن بەرزبێتەوە، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەری ماددەی كافائین Caffeine كە ئاستی شەكری خوێن تا رێژەی 8% بەرزدەكاتەوە. لە لایەكی ترەوە، خودی قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە. هەردوو قاوەی بە كافائین Caffeinated و قاوەی بێ كافائین Decaffeinated جگە لە كافائین پێكهاتووی دیكە لەخۆدەگرن كە رۆڵیان هەیە لە دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێندا. میكانیزمی تەواوی كاریگەری كافائین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام لەوانەیە كە كافائین ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی ئەدرینالین و كۆرتیزۆل Cortisol كە ئاستی شەكر بەرزدەكەنەوە، یان لەوانەیە كە ببێتە هۆی گۆڕان لە فرمانی هۆرمۆنی ئینسولیندا. قاوەی بێ كافائین ماددەی ترشی كلۆرۆجێنیك Chlorogenic و ترایگۆنێلین Trigonelline لەخۆدەگرێت كە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنن، بۆیە بۆ تووشبوون بە شەكرە واباشترە كە بەگشتی قاوە بە كەمی یان تەنیا قاوەی بێ كافائین بخۆنەوە هەروەها بە گوێرەی چای كە ماددەی گرنگی تێدایە، بەڵام كافائینیش لەخۆدەگرێت. لە لایەكی ترەوە، چای سەوز ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت، لەگەڵ دابەزاندنی رێژەی هیمۆگلۆبینی گلوكۆزبوو HbA1c و كۆلیستیرۆلی گشتی و كۆلیستیرۆی خراپ، بۆیە لەوانەیە كە چای سەوز ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكری جۆری دووەم كەم بكاتەوە.