كاریگەريی تۆزی تەختە لەسەر كۆئەندامی هەناسە

كاریگەريی تۆزی تەختە لەسەر كۆئەندامی هەناسە
تۆزی تەختە Wood dust لە كارگەكانی دارتاشی و دروستكردنی مۆبیلیات و پیشەسازيی كاغەز تەنیا لەتۆز پێك نەهاتووە، بەڵكو گەردیلەی ورد لەخۆدەگرێت كە لەكاتی بڕین و مامەڵەكردن لەگەڵ دار و تەختەدا بڵاودەبنەوە كە ئەگەر هەڵمژرێن دەبنە هۆی گرفتی تەندروستی، بۆ نموونە ماددە كیمیاییەكانی وەكو ئارسینیك، كۆپەر، كرۆم، كریسۆت Creosote یان پیسكارە بایۆلۆژییەكانی وەكو كەڕوو. تۆزی تەختەی جیاواز وەكو تەختەی رەق یان تەختەی نەرم كاریگەريی تەندروستی جیاوازیان هەیە.، هەر چەند تەختە رەقتر بێت هێندە رێژەیەكی زیاتر تۆزی هەیە و كاریگەری زیاتر دەكاتە سەر تەندروستی. كاریگەرییەكانی تۆزی تەختە لەسەر تەندروستی مرۆڤ بریتین لە: هەوكردنی پێست پاش بەركەوتنی راستەوخۆ، هەستەوەری لە كۆئەندامی هەناسەدا پاش هەڵمژینی تۆزی تەختە، هەناسەتەنگی، سووتانەوەی چاوەكان، وشكبوون و گیرانی لووت، سەرئێشە. لە لایەكی ترەوە، كەوتنی تۆزی تەختە لەسەر زەوی دەبێتە هۆی خلیسكان، رێژەی بەرزی تۆزی تەختە لە دەوروبەردا زوو ئاگردەگرێت بە هۆی گەرميی ماتۆر و مەكینەكان، هەروەها كاریگەريی نێگەتیڤی هەیە لەسەر چاو و بینین لەكاتی كاركردندا.
Top