بۆ دابینكردنی خۆراكی هاوسەنگ Balanced diet پێویست بە جۆراوجۆركردنی خۆراكەكان دەكات لەگەڵ رەچاوكردنی رێژەی تەواوی كاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوری بەبێ زیادكردنی بڕی كالۆری رۆژانە. خۆراكی باڵانس خۆی دەبینێتەوە لە بڕی زیاد لە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، دانەوێڵەی تەواو، ئەلبان یان سپیاتی كەم چەوری یان بێ چەوری، ماسی و گۆشتی بێ چەوری، هێلكە، كاكڵەكان، پاقلەمەنییەكان، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە شەكرە زیادەكان و كەمكردنەوەی خوێ و چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان و كۆلیستیرۆل. واباشە كە رێژەی چەوری لە خۆراكی رۆژانەدا زێتر نەبێت لە 20- 35% و رێژەی چەورییە تێرەكان زێتر نەبێت لە 5%، بۆ نموونە لە خۆراكێكی 2000 كالۆری رۆژانە رێژەی زەیت زیاتر نەبێت لە 24 گرام واتە 6 كەوچكی گەورە. هەروەها رێژەی پرۆتین لە خۆراكی رۆژانەدا بگاتە 10- 35%ی خۆراكی رۆژانە و كاربۆهیدرات 45- 65%. بە شێوەیەكی ئاسانتر، پێویستە كە خۆراكی رۆژانە 5 گروپی جیاوازی خۆراك لەخۆبگرێت كە بریتین لە: یەكەم: شیرەمەنییەكان. دووەم: ئەو خۆراكانەی كە شەكر و چەوری لەخۆدەگرن. سێیەم: گۆشت، ماسی، هێلكە، پاقلەمەنییەكان. چوارەم: خۆراكی نیشاستەیی. پێنجەم: سەوزە و میوە.