دۆشاوی هەنار بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل

دۆشاوی هەنار بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل
دۆشاوی هەنار Pomegranate syrup لە رووی بەهای خۆراكییەوە نزیكە لە هەناری فرێش بەتایبەتی لە لەخۆگرتنی رێژە گونجاوەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان و كۆمەڵەی ڤیتامین B. دژەئۆكسانەكانی دۆشاوی هەنار بەتایبەتی ڤیتامین C گرنگی زۆریان هەیە بۆ بەهێزكردنی سیتمی بەرگری لەش و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجە. دۆشاوی هەنار بە رێژە بەرزەكەی دژەئۆكسانەكان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان Polyphenols رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپدا كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ زیاد دەكات. هەروەها دۆشاوی هەنار سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامینەكانی B بەتایبەتی ڤیتامین B1، B3، B5، B6 كە گرنگن لە كرداری بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا، هەروەها پاراستنی پێست و كۆئەندامی هەرس، هاندانی گەشەیەكی دروست، یارمەتیدانی سیستمی ئەنزیمەكان بۆ پاراستنی تەندروستی ماسوولكە و كۆئەندامی دەمار و كۆئەندامی دڵ و سووڕان.
Top