زیاد خواردنی پەنیر هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆل و پەستانی خوێن

زیاد خواردنی پەنیر هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆل و پەستانی خوێن
دەكرێ پەنیر Cheese بەشێك بێت لە خۆراكێكی تەندورستییانە، بەڵام ئەوە گرنگە كە بڕی چەند و چەند جار بخورێت. زۆربەی جۆرەكانی پەنیر چەوری بە رێژەی 20- 40% لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگرن. هەر خۆراكێك كە رێژەی چەوری زێتر لە 20% لەخۆبگرێت بە خۆراكێكی چەوری بەرز Hig fat هەژمار دەكرێت. چەوری پەنیر لە چەورییە تێرەكانە كە لە لەشدا ئاستی كۆلیستیرۆل بەرزدەكەنەوە. هەندێك جۆری پەنیر جگە لە رێژە بەرزەكەی چەوری، رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن. بڕی زیادی خوێ لە هەر خۆراكێكدا پەیوەندی بەهێزی هەیە بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. ئەگەر هەوڵ دەدەیت كە تەندروستییانە سەبارەت بە خواردنی پەنیر بڕیار بدەیت، پێویست ناكات كە واز لە خواردنی بێنیت، بەڵكو بڕیار لەسەر ئەوە بدە كە چەند پەنیر و چەند كەڕەت و كام جۆری پەنیر دەخۆیت، بۆ نموونە هەوڵ بدە كە بڕی كەم و درەنگ درەنگ پەنیر بخۆیت، یان هەوڵ بدە كە پەنیری كەم چەوری هەڵبژێریت كە رێژەی چەورییەكەی لە نێوان 10-16% یان كەمتر بێت، یان شیر لەجیاتی پەنیر بخۆ، چونكە شیری كەم چەوری كە رێژەكەی دەگاتە نزیكەی 1% یان شیری بێ چەوری كە رێژەكەی دەگاتە تەنیا 0.15- 0.5% وەكو پەنیر هەموو پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكان لە كالسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین و كانزاكان لەخۆدەگرێت.
Top