پێكهاتەكانی هامبرگر

پێكهاتەكانی هامبرگر
هامبرگر Hamburger كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە گۆشتی سوور Red meat پێكهاتووە، سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ پرۆتین، كانزای ئاسن، كۆمەڵەی ڤیتامین B، زینك، هەروەها كانزای سیلینیۆم، بەڵام رێژەیەكی بەرز لە چەورییە تێرەكان و كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە هەر 100 گرام گۆشتی سوور نزیكەی 70 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە. بەگشتی ئەو كەسانەی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەكو نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، رەقبوونی خوێنبەرەكان، پێویستە كە دووركەونەوە لە خواردنی هامبرگر و ئەو خۆراكانەی كە گۆشتی سوور و چەوری ئاژەڵی لەخۆدەگرن. پێكهاتەكانی یەك دانە هامبرگری مامناوەندی بریتین لە: وزە 295 كالۆری، چەوری گشتی 14 گرام بە شێوەی 7 گرام چەوری تێر و 5.4 گرام چەورییە ناتێرەكان و 1.6 ملگم چەورییە نێوەندەكان، 47 ملگم كۆلیستیرۆل، سۆدیۆم 414 ملگم، پۆتاسیۆم 226 ملگم، كاربۆهیدرات 24 گرام، شەكر 4.2 گرام، ریشاڵ 0.9 گرام، پرۆتین 17 گرام، لەگەڵ كالسیۆم بە رێژەی 10%ی پێویستی رۆژانە، ئاسن بە رێژەی 16%ی پێویستی رۆژانە، ڤیتامین B6 بە رێژەی 10%ی پێویستی رۆژانە، ڤیتامین B12 بە رێژەی 23%ی پێویستی رۆژانە، مەگنسیۆم بە رێژەی 5%ی پێویستی رۆژانە.
Top