گرنگيی زیاتر بە سەلامەتی خۆراك بدە لە مانگی رەمەزاندا

گرنگيی زیاتر بە سەلامەتی خۆراك بدە لە مانگی رەمەزاندا
سەلامەتيی خۆراك Food safety گرنگی بێ پایانی هەیە بەتایبەتی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا. دەست شووشتن گرنگترین هەنگاوە بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییانەی لە رێگای خۆراكەوە دەگوازرێنەوە. ئاڵوودەبوونی قاپ و قاچاغ و سەر مێز و تەختە قیمە بە خۆراكی خاو و ئامێرەكانی بڕینی خۆراك وەكو چەقۆ سەرچاوەی باون بۆ نەخۆشی، بۆیە پێویستە زۆر بە باشی بشۆرێن. پێویستە كە پلەی گەرمی ناو سەلاجە 4 پلەی سانتیگراد یان كەمتر بێت، پلەی گەرمی ناو فریزەریش كەمتر بێت لە 17 پلەی سانتیگرادی ژێر سفر. خۆراكی بەستوو لەناو سەلاجەدا بهێڵەوە تا بە تەواوی دەتوێتەوە. هەرگیز نابێت كە خۆراكی تواوە پاش بەستن جارێكی تر بخرێتە فریزەرەوە بۆ دووبارە بەستن. پاش كوڵاندن و ئامادەكردنی خۆراك، وا باشە كە لەسەر ئاگر بە پلەیەكی گەرمی كەمتر دابنرێت تا كاتی خواردن یان پاش ساردبوونەوەی راستەوخۆ بخرێتە ناو سەلاجەوە. زۆر گرنگی بە بەرواری بەسەرچوونی خۆراكەكان بدە، ئەو خۆراكانە مەخۆ كە بۆن و رەنگ و چێژیان گۆڕاوە یان كەڕەكیفەیان هەڵهێناوە، ئەم گۆڕانانە مانای بوونی ژمارەیەكی بەرزی بەكتریا دەگەیەنن كە پترە لە 10 ملیۆن بەكتریا.
Top