هەتا ئەگەر خاوەن تەندروستییەكی باش بیت، بەڵام بەردەوام درەنگ بخەویت، ئەوا ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەوی دێتە پێشەوە، هەروەها خواردن درەنگانی شەو ئەم ئەگەرە زیاتر دەكات. لە راستیدا هۆكارە راستەقینەكە دەگەڕێتەوە بۆ زیاد خواردن كە پەیوەندی بە درەنگ خەوتنەوە هەیە. ئەگەرچی كەسانێ كە درەنگی شەو دەخەون لەبەر دوچاربوونیان بە خەوزڕان لەبەر ئەنجامدانی جووڵەی زیاد چەند كالۆرییەك وزە دەسووتێنن، بەڵام هێشتا وزەی وەرگیراویان لە خۆراكەوە زیاترە ئەگەر كاتەكانی بەئاگابوون و جارەكانی خواردن هەژمار بكەین. پیاو زیاتر لە ئافرەت دەكەوێتە ژێر ئەم كاریگەرییانەی درەنگ خەوتن یان كەم خەوتن، هەر لەبەر ئەمەیە كە نووستنێكی رێك و تەواو یەكێكە لە بنەماكانی بەرنامەی دروست و زانستی بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، ئەمەش هەرگیز مانای ئەوە نییە كە زیاد نووستن لە هەموو حاڵەتەكاندا هۆكار بێت بۆ زیادبوونی كێشی لەش. درەنگ خەوتن یان كەم خەوتن جگە لە زیادبوونی كێشی لەش، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵیش زیاتر دەكات بەتایبەتی لە پیاواندا.