مۆزی گەییو دژی شێرپەنجە

مۆزی گەییو دژی شێرپەنجە
كە مۆز زیاد پێدەگات چەند خاڵێكی بچووكی قاوەیی تۆخ لەسەر توێكڵە زەردەكەیدا پەیدا دەبن، هەروەها لە ناویدا چەند ماددەیەك دروست دەبن كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە گەلێك جۆری شێرپەنجە. لە لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی تۆكیۆ لە ژاپۆندا هاتووە كە مۆزی گەییو یان مۆزی خاڵدار Spotty bananas جگە لەوەی كە رێژیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت و هاندەرە بۆ زیادكردنی خڕۆكە سپییەكانی خوێن كە پێویستن بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش، رۆڵی هەیە لە كپكردنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكاندا لە رێگای ماددەیەكی بەهێزەوە بە ناوی فاكتەری Tumor Necrosis Factor (TNF). ئەم ماددەیە جۆرێكی پرۆتینە كە توانای رێكخستنی چالاكییە بنچینەییەكانی خانەی هەیە لەگەڵ رێگرتن لە گەشەی نائاسایی. چەند مۆز خاڵدارتر بێت هێندە رێژەیەكی بەرزتر لە پرۆتینی TNF لەخۆدەگرێت. جگە لەم پرۆتینە، مۆز ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە بەرەنگاری كۆلكە سەربەستەكان Free radicals دەبنەوە كە لە ئەنجامی كرداری ئۆكسان پەیدا دەبن و هۆكارن بۆ دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی.
Top