شوووتیWatermelon رێژەیەكی بەرزی ئاو بۆ لەش دابین دەكات و یارمەتی گورچیلەكان دەدات بۆ رزگاركردنی لەش لە پاشەڕۆ و ماددە زیانبەخشەكان. جگە لەمە، شووتی ماددەی گرنگی دیكە لەخۆدەگرێت كە هاریكاری فرمانی گورچیلە دەكەن و لە چەند نەخۆشییەك دەیپارێزن. نزیكەی 92% ی شووتی لە ئاو پێكهاتووە، هەروەها رێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم بەرانبەر بە رێژەیەكی كەمی سۆدیۆم، ئەمانە رۆڵیان هەیە لە رێكخستنی پەستانی خوێن و باڵانسی شلەكان لە لەشدا. شووتی ئاستی ئۆكسیدی نایتریك Nitric oxide لە لەشدا زیاد دەكات كە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی گورچیلەكان لە نەخۆشی. شووتی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمینی سیترولین Citrulline كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ئەرجینین Arginine كە ئەویش دەگۆڕێت بۆ ئۆكسیدی نایتریك، ئەم گازە لێشاوی خوێن زیاتر دەكات و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت. كەمی ئۆكسیدی نایتریك لە لەشدا هۆكارێكە بۆ نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە. لایكۆپێن Lycopene، ئەو ماددە دژەئۆكسانە گرنگە پێكهاتەیەكی دیكەیە لە شووتیدا كە رەنگە سوورەكەی پێ بەخشیوە و كاریگەری كرداری ئۆكسان لەسەر گورچیلەكان كەم دەكاتەوە. ئەوە ماوە بڵێین كە گورچیلەكان رۆژانە 200 لیتر خوێن فلتەر دەكەن و نزیكەی 2 لیتر ئاوی زیاد و پاشەڕۆ لە رێگای میزەوە دەردەدەن.