چاوەكانت سەبارەت بە تەندروستیت چیت پێدەڵێن؟

چاوەكانت سەبارەت بە تەندروستیت چیت پێدەڵێن؟
تەنیا لە ماوەی كەمتر لە خولەكێك خۆت پشكنین بۆ چاوەكانت ئەنجام بدە، لە بەرانبەر ئاوێنە دانیشە، پێڵووی خوارەوە بۆ خوارەوە راكێشە و بە وردی سەرنجی چاوەكانت بدە، ئەگەر رەنگی بەشی ژێرەوەی یان دیوی ناوەوەی پێڵوو پەمبە بوو، واتە خاوەن تەندروستییەكی باشیت، بەڵام ئەگەر رەنگی كاڵ یان سپی بوو واتە دوچاری كەمخوێنی بوویت بەتایبەتی كە هاوكاتە لەگەڵ نیشانەكانی دیكەی كەمخوێنی وەكو: زەردبوونی رەنگی پێست، بێهێزی گشتی لەش، زوو ماندووبوون، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن. زەردبوونی رەنگی سپێنەی چاو مانای تووشبوون بە زەردوویی Jaundice دەگەیەنێت واتە بوونی نەخۆشی لە جگەردا، ئەمەش پێویستی بە سەردانی خێرا هەیە بۆ لای دكتۆر. سووربوونەوەی سپێنەی چاو واتە تووشبوون بە هەستەوەری یان هەوكردن Conjuctivitis. بە نەرمی پەنجە بەسەر هەر دوو پێڵووەكان دابێنە و لەكاتی هەستكردن بە بوونی گرێ پێویست بە سەردانی دكتۆری چاو دەكات. هەروەها پێویستە كە سەرنجی رەگی برژانگەكان بدەیت، بوونی تۆشك یان كڕێژ كە لەوانەیە بەشێك بێت لە تۆشكی پێستی سەر، ئەمەش بە شامپۆی تایبەت بە رێنمایی دكتۆری پێست چارەسەر دەكرێت.
Top