دەوركردنەوەی دانـەوێڵە (گەنم و جۆ)

دەوركردنەوەی دانـەوێڵە (گەنم و جۆ)
دوای دروێنە كردنی بەروبوومی كشتوكاڵی، وەك گەنم و جۆ، پێشان سایلۆ نەبووە، یان ئەوانەی لە سایلۆ دوور بوونە، هەڵسابوون بە دروست كردن یان تەرخان كردنی شوێنێكی تایبەت بۆ كۆكردنەوەی دانەوێڵە و بەروبووم لە شوێنێك بۆ ماوەیەك، ئەو شوێنەش پێیدەگوترێ (جۆخین)، جۆخین ئەو شوێنەیە كە بۆ ماوەیەكی كاتی دانەوێڵەی لێدادەنرێ و بۆ چەندین مەبەست، لەوانە : دەور كردنەوە - بەبا كردنی دانەوێڵە – جیاكردنەوەی پیسی و خاشاك لە دانەوێڵەی پاك بە جەنجەڕ، یەكێك لەو كارە گرنگانەی لەسەر جۆخینان ئەنجام دەدرێ، پێیدەگوترێ : دەوردانەوەی گەنم و جۆ، دەوردانەوە واتە پێوانە كردن، یان زانینی رێژەی ئەو دانەوێڵەیە، دەوركردنەوە بە رووبە ئەنجام دەدرێ، رووبە، كەرەستەیەكی كۆنە و پێوانەی دانەوێڵە دەكات، رووبە شێوەی بازنەیی و دارێكی لەگەڵە بە دارەكە سەرەوەی رووبەكە راست دەكرێ تاوەكو بە تەواوی دانەوێڵەی بچێتە ناو بەبێ كەم و زیاد، رووبە نزیكەی (8 تا 9) كیلۆ دانەوێڵە دەگرێ، بۆیە (8 تا9) چونكە هەندێك دانەوێڵە كێشی زۆرە و قەڵەوە یان لاوازە، پێوانەكە بەم شێوەیە دەكرێ : هەر (16) رووبە دانەوێڵە پێیدەگوترێ (داریە)، هەر عەربە دانەوێڵە واتە (2) داریە یان دەكاتە (32) رووبە، جگە لەوەش پێوانەی بچووكیش هەیە ئەویش قەزناغی پێدەڵێن، كە قەزناغ بریتییە لە (4) رووبە، ئەمەش لەلایەن دوو تا سێ كەس دانەوێڵە دەور دەكەنەوە، واتە لە شوێنی بە رووبە دەپیودرێ و لە شوێنەكەی خۆی بۆ شوێنێكی نزیك خۆی دەگوازرێتەوە.
Top