ڤیتامینەكانی خورما

ڤیتامینەكانی خورما
خورما Dates بەهایەكی بەرزی خۆراكی هەیە، رێژەیەكی بەرز لە ماددە پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت كە دژەئۆكسانی بەهێزن، هەروەها سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ ریشاڵی رووەكی كە سوودی تەندروستیی تایبەتی هەیە وەكو دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ و رێگرتن لە تووشبوون بە قەبزی. خورما هەر سێ شەكری فركتۆز و گلوكۆز و سوكرۆز لەخۆدەگرێت كە لەش بە ئاسانی سوودیان لێ وەردەگرێت، بۆیە خورما بە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزە دادەنرێت. كوپێك خورما ئەم ڤیتامینانە بەم رێژانە لەخۆدەگرێت: 15یەكەی جیهانی ڤیتامین A،0.07 ملگم ڤیتامین B1، 0.09 ملگم ڤیتامین B2، 1.87 ملگم ڤیتامین B3، 0.86 ملگم ڤیتامین B5،0.24 ملگم ڤیتامین B6، 28 مایكرۆگرام ڤیتامین B9، 0.6 ملگم ڤیتامین C، 0.07 ملگم ڤیتامین E، 4 مایكرۆگرام ڤیتامین K، لەگەڵ هەندێك ڤیتامینی دیكە بە رێژەی كەم. ئەم ڤیتامینانە گرنگی تەندروستیی زۆریان هەیە لە دروستبوونی هیمۆگلۆبین و خڕۆكە سوور و سپییەكانی خوێنەوە بگرە تا دەگاتە جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن.
Top