بەهای خۆراكی جەرجیر

بەهای خۆراكی جەرجیر
جەرجیر Watercress لەبەر رێژەی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكان بەهایەكی خۆراكی باشی هەیە، وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین C كە رۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، هەروەها ماددەی گلوكۆنازتورتین Gluconasturtiin لەخۆدەگرێت كە چێژە بیبەرییەكەی بە جەرجیر بەخشیوە و رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە گەلێك جۆری شێرپەنجە. جەرجیر سوودبەخشە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis، كەمخوێنی، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و دابەزاندنی كۆلیستیرۆل، شێرپەنجەی كۆڵۆن و پرۆستات، نەخۆشیییەكانی كۆئەندامی دڵ وسووڕان، هەروەها بۆ پاراستنی پتەویی ئێسك. پێكهاتە گرنگەكانی جەرجیر لە هەر 100 گرامدا بریتین لە: وزە 11 كالۆری، 2.3 گرام پرۆتین، 1.2 گرام كاربۆهیدرات، 0.1 گرام چەوری، 0.5 گرام ریشاڵ، 1 ملكم ڤیتامین B2، 9 مایكرۆگرام ڤیتامین B9، 0.2 ملگم ڤیتامین B3، 0.3 ملگم ڤیتامین B5، 0.1 ملگم ڤیتامین B6، 3191 یەكەی جیهانی ڤیتامین A، 43 ملگم ڤیتامین C، 1 ملگم ڤیتامین E، 250 مایكرۆگرام ڤیتامین K،41 ملگم سۆدیۆم، 330 ملگم پۆتاسیۆم، 120 ملگم كالسیۆم، 0.2 ملگم ئاسن، 21 ملگم مەگنسیۆم، 0.2 ملگم مەنگەنیز، 60 ملگم فۆسفۆر، 0.9 ملگم سیلینیۆم، 0.1 ملگم زینك.
Top