ئایا گۆشتی سوور قەڵەوت دەكات؟

ئایا گۆشتی سوور قەڵەوت دەكات؟
زیاد خواردنی هەر خۆراكێك لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش یان قەڵەوی، واتە كە بڕێكی زیادی وزە لە خۆراكەوە وەردەگیرێت كە زیاتر بێت لەو بڕە وزەیەی كە بە جووڵە سەرف دەكرێت. خۆراكە ئاژەڵییەكان كە رێژەیەكی بەرزی چەوری لەخۆدەگرن زیاتر دەبنە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش. گۆشتی سوور Red Meat یان گۆشتی ئاژەڵ سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ پرۆتین و كانزای ئاسن و كۆمەڵەی ڤیتامین B بەتایبەتی ڤیتامین B12، هەروەها زینك و سیلینیۆم. خواردنی بڕی زیاد و بەردەوام لە گۆشتی سوور جگە لە زیادبوونی كێش لەبەر رێژە بەرزەكەی چەوری، دەبێتە ئەگەری چەندین گرفتی تەندروستی وەكو: نەخۆشی دڵ، رەقبوونی خوێنبەرەكان، هەندێك جۆری شێرپەنجە، كولبوونی گەدە، نەخۆشی ئەلزهایمەر. دەتوانیت تەنیا گۆشتی بێ چەوری هەڵبژێریت، بۆ كەمكردنەوەی وزە واباشترە كە لەناو زەتیدا سوورنەكرێتەوە.
Top