چەوری لە گۆشتی مریشكدا

چەوری لە گۆشتی مریشكدا
مریشك یەكێكە لەو خۆراكانەی كە گونجاوە بۆ كۆنترۆڵكردنی كالۆری وەرگیراوی رۆژانە و پاشان كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش بەوەی كە مریشك سەرچاوەیەكی كەم چەوری باشە بۆ پرۆتین، بۆ نموونە گۆشتی مریشكی بێ پێست لە بەرانبەر هەر 26 گرام پرۆتیندا تەنیا 1 گرام چەوری لەخۆدەگرێت. پێستی مریشك رێژەیەكی بەرزی چەوری لەخۆدەگرێت كە دەگاتە 75% ی كۆی چەوری مریشك. چەوری گۆشتی مریشك وەكو چەوری ماسی تەندروستییانە نییە چونكە لە جۆری چەورییە تێرەكانە Saturated fat، بەڵام واباشە كە رێژەی چەوری گۆشتی مریشك كەم بكەینەوە بە لابردنی پێست و سوورنەكردنەوەی لەناو زەیتدا. چەوری سینگی مریشك بێ پێست كەمترین رێژەی چەوری لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە 100 گرام سینگ بێ پێست تەنیا 3 گرام چەوری لەخۆدەگرێت لەگەڵ 22 گرام پرۆتین و 116 كالۆری وزە. بەگشتی بۆ كەمكردنەوەی تێكڕای چەوری لە گۆشتی مریشكدا، واباشە كە بە كوڵاندن یان برژاندن لە فڕنی ئامادەبكرێت، ئینجا پێش خواردن پێستەكەی لاببرێت.
Top