كالسیۆم Calcium زۆر پێویستە بۆ گەشەی ئێسك. زۆربەی منداڵ و هەرزەكارەكان بڕی پێویستی رۆژانەی كالسیۆم لە خۆراكەوە وەرناگرن. لە راستیدا ئامارەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە تەنیا یەك لە هەر 10 كچ و یەك لە هەر 10 كوڕ لە تەمەنی 9-13 ساڵیدا بڕی تەواو لە پێویستی كالسیۆمی رۆژانە لە خۆراكەوە وەردەگرن. منداڵ و هەرزەكارەكان دەتوانن كە زۆربەی پێویستی رۆژانەی كــــــــالسیۆم لە 3 كوپ یــــــان 3 پەرداغ شیری كەم چەوری یان بێ چەوری دابین بكەن كە دەكاتە نزیكەی 900 ملگم كالسیۆم، بەڵام هەرزەكارەكان پێویستییان بە بڕی زیاتر هەیە تاكو كۆی كالسیۆمی رۆژانەیان بگاتە 1300 ملگم كە پێویستە بۆ بەرزترین ئاستی گەشەی ئێسك. ئەوە تێبینی دەكرێت كە زۆربەی دایك و باوكان درك بەمە ناكەن كە پێویستی رۆژانەی هەرزەكار بە كالسیۆم دوو هێندەی پێویستی منداڵ و هەراشەكانی ژێر تەمەنی 9 ساڵییە.