بۆچی چەورییە رەقەكان چەوريی خراپن؟

بۆچی چەورییە رەقەكان چەوريی خراپن؟
wwچەورییە رەقەكان Solid fats لە پلەی گەرمی ژووردا لە دۆخی رەقیدان وەكو بەزی ئاژەڵ، كەرە، رۆنی رووەكی (سمن Ghee). چەورییە رەقەكان بە شێوەیەكی سەرەكی لە خۆراكی ئاژەڵییەوە سەرچاوە دەگرن. زەیتی رووەكیش كە لە پلەی گەرمی ژووردا لە دۆخی شلیدان، بە كرداری هایدرۆجینكردن Hydrogenation دەچنە دۆخی رەقییەوە. نموونەی چەورییە رەقەكان ئەمانەن: كەرەی سروشتی، كەرەی دەستكرد(مارگەرین Margarine)، چەوريی شیر، چەوريی گۆشتی سوور، چەوريی مریشك، كرێم، زەیتە هایدرۆجینكراوەكان، زەیتی گوێزی هیندیCoconut oil، زەیتی خورما Palm oil و زەیتی دەنكی خورما Palm Kernel oil. چەورییە رەقەكان رێژەیەكی بەرز لە چەورییە تێرەكان یان/ لەگەڵ چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆدەگرن لەگەڵ رێژەیەكی كەمی چەورییە ناتێرەكان كە بە چەورییە باشەكان دادەنرێن. خۆراكە ئاژەڵییەكان جگە لە چەورییە تێرەكان، كۆلیستیرۆلیش لەخۆدەگرن. چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا بەرزدەكەنەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەكات، بۆیە بۆ خۆپاراستن واباشترە كە ئەو خۆراكانە كەم بكرێنەوە كە چەورییە تێر و چەورییە نێوەندەكان لەخۆدەگرن.
Top