ئەستیگماتیزم

ئەستیگماتیزم
ئەستیگماتیزم Astigmatism واتە ناڕێكی لە پێشەوەی گۆی چاودا، وردتتر بڵێین ناڕێكی لە كێرڤی چینی كۆڕنیا Cornea كە رووی پێشەوەی گۆی چاو پێكدێنێت. ئەستیگماتیزم بەگشتی حاڵەتێكی باو و سادەیە كە بە ئاسانی چارەسەردەكرێت. ئەستیگماتییزم زیاتر زگماكییە، بەڵام لەوانەشە كە لەگەڵ كورتبینی Myopia یان دووربینیدا Hyperopia رووبدات. نیشانەكانی ئەستیگماتیزم بریتین لە: تێكەڵبوونی وێنەكان لەكاتی بینیندا لەگەڵ هەستكردن بە ماندووبوونی چاوەكان Eyestrain و سەرئێشە. ئامانج لە چارەسەركردنی ئەستیگماتزم راستكردنەوەی ناڕێكی لە رووی پێشەوەی گۆی چاوە، بۆ نموونە بەكارهێنانی چاویلكەی پزیشكی بە هاوێنەی تایبەت یان هاوێنەی لكاو Contact lenses بە رێنمایی دكتۆری چاو. نەشتەرگەری راستكردنەوەی ئەستیگماتزم بە لێزەر ئەنجامی باش و هەمیشەیی هەیە، ئەمەش چەند جۆرێكی هەیە وەكو: نەشتەگەری لەیسك Lasik surgery، نەشتەرگەری PRK، نەشتەگەری لەیسیك Lasek كە هەموویان لەسەر چینی كۆرنیای چاودا ئەنجام دەدرێن و ئاكامی باشیان هەیە بە كەمترین زیان و ئاڵۆزی.
Top