پاراسیتۆل Paracetamol بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ كەمكردنەوەی ئازار و دابەزاندنی پلەی گەرميی بەرزی لەش بەكاردێت. پاراسیتۆل زیاتر بۆ لابردنی ئازاری سووك سوودی لێوەردەگیرێت وەكو سەرئێشە، ئازاری ددان، هەڵامەت، ئەنفلوەنزا، ئازاری جومگە، ئازارەكانی عادەی ئافرەت. پاراسیتۆل تا رادەیەكی زۆر دەرمانێكی سەلامەتە، زیانی لابەلای یەكجار كەمە، بەڵام وەرگرتنی بڕی زیادی پاراسیتۆل كاریگەريی خراپ دەكاتە سەر جگەر. هەرگیز پاراسیتۆل وەرمەگرە ئەگەر هەستەوەریت بۆ پەیدا بكات، هەروەها پاراسیتۆل گونجاو نییە بۆ كەسانی راهاتوو لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول و ئەوانەی كە نەخۆشی جگەر یان نەخۆشيی گورچیلەیان هەیە. هەرگیز زیاتر لە 4 دانە حەبی پاراسیتۆلی 500 میللیگرامی لە ماوەی 24 كاتژمێردا بەكار مەهێنە، گەلێك حەبی دیكەی وەكو فلوئاوتFlu out پاراسیتۆل لەخۆدەگرن بۆیە پێویستە كە لەگەڵ ئەم جۆرە دەرمانانە حیساب بۆ ژەمی پاراسیتۆل بكرێت و حەبی زیاتر وەرنەگیرێت. ژەمی پاراسیتۆل بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 1-2 حەب هەر 4-6 كاتژمێر جارێك، بۆ تەمەنی 6-12 ساڵ نیو حەب 4-6 كاتژمێر جارێك. پێویستە ئەمەش هەرگیز لەبیرنەكرێت كە باش نییە بەبێ رێنمایی دكتۆر هیچ دەرمانێك هەتا پاراسیتۆلیش وەربگیرێت.