ئیشی ئۆفیس ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەكات

ئیشی ئۆفیس ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەكات
لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵ و مردن زیاد دەكات. زیاد دانیشتن یان پاڵكەوتن(نەك نووستن) ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و مردن بە نۆرەی دڵ دوو هێندە زیاد دەكات. بە پێی ئامارەكان لە سەردەمی ئێستاماندا بەگشتی كەسانی پێگەیشتوو 50-60%ی رۆژیان بە دانیشتن بەسەردەبەن. زیاد دانیشتن دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە بە رێژەی 112%، نەخۆشی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە رێژەی 147%، ئەگەری مردن پاش تووشبوون بە نەخۆشی دڵ تا رێژەی 90%. چەندین رێگا هەیە بۆ كەمكردنەوەی ماوەی دانیشتن وەكو: ناوە ناوە هەڵسان لە ئۆفیس و ئەنجامدانی جوولەیەكی سووك، پشوودان لەكاتی كاركردن لەسەر كۆمپیوتەر بۆ نموونە هەڵسان و رۆیشتن بۆ ماوەیەكی كورت، كەمكردنەوەی ماوەی سەیركردنی تەلەڤزیۆن. هەوڵ بدە كە هەفتانە بەلای كەم 150 خولەك بۆ مەشقی وەرزشی تەرخان بكەیت.
Top