مەشقی پیادەڕۆیی دروست

مەشقی پیادەڕۆیی دروست
پیادەوڕۆییWalking مەشقێكی سەلامەت و گرنگە بۆ تەندروستی. پیادەڕۆیی نزیكەی هەموو ئەندامە گەورەكانی لەش چالاك و بەهێزدەكات، تەندروستی دڵ باشتر دەكات، سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەكات. ئایا شێوەی پیادەڕۆیییەكەت دروستە؟ چونكە شێوەی دروست تەواوی پیادەڕۆیی ئامانجە تەندروستییەكان دەپێكێت. پێویستە كە سەرت قیت رابگریت و سەیری 3-6 مەتر لە رێگای پێش خۆت بكەیت، ئەگەر بتەوێ كە سەیری زەوی بكەیت ئەوا تەنیا چاوەكانت بجوولێنە نەك سەرت. پشتت بە قیتی رابگرە، با شانەكانت لە یەك ئاستدا بن. هەروەها لەكاتی پیادەڕۆییدا ئەنیشكەكانت تا گۆشەی 90 پلە بچەمێنەوە. با هەنگاوەكانت كورت و یەكسان بن و سەرەتا پاشنەی پێ بخەرە سەر زەوی ئینجا پەنجەكانی پێ. دووركەوە لە هەنگاوی گەورە یان پازدانی لەناكاو چونكە هاوسەنگی لەش تێكدەدات. هەرگیز قەدت یان پشتت بۆ پێشەوە بەرجەستە مەكە و سەرت شۆر مەكەرەوە. هەوڵ بدە كە پیادەڕۆیی بكەیتە بەرنامەی رۆژانەی مەشقی وەرزشیت.
Top