لەوانەیە كە لە تۆش رووبدات

لەوانەیە كە  لە تۆش رووبدات
گەلێك كەس سەرەتا بە یەك قوتووی بیرە دەستیان بە خواردنەوەی ئەلكهول كردووە كە بەگشتی رێژەی ئەلكهول تیایدا دەگاتە 5%، پاشان ئەلكهول بۆ خواردنەوەی بڕی زیاتر و جۆری تر رایكێشاون كە رێژەی ئەلكهولیان دەگاتە 40% یان زیاتر وەكو ویسكی، ڤۆدكا، جن، راكی..تاد. جگە لەمەش، بڕی خواردنەوە زیاتر دەبێت و دەرەنجام تووشبوو دەیكاتە بەرنامەیەكی رۆژانەی و بێ ئەلكهول ناتوانێت كە ژیانی ئاسایی بەسەربەرێت، بە مانایەكی تر دوچاری راهاتن Addiction لەسەر ئەلكهول دەبێت. ئینجا كێشە تەندروستییەكانی پەیوەست بە زیاد خواردنەوەی ئەلكهول دەستپێدەكەن كە مەترسی دەخەنە سەر ژیان و بریتین لە: ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و سوورێنچك، مۆمبوونی جگەر Cirrhosis، جەڵتەی مێشك، شێرپەنجەی جگەر و كیسی زراو، نەخۆشی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ، شێرپەنجەی بۆشایی دەم و قوڕگ، هەوكردنی گەدە، هەوكردنی پەنكریاس، هەوكردنی دەمارەكان Neuropathy، ئەگەری كارەساتەكان بەتایبەتی كارەساتەكانی هاتوچۆ.
Top