ئایا ئاشنایت بەم راستییە زانستییە كە دەتوانیت تەنیا بە رێگای خۆراكەوە تا رێژەی 80% خۆت بپارێزیت لە نەخۆشییە درێژخایەن و كوشندەكانی وەكو نەخۆشيی دڵ، نەخۆشيی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتە، زیادبوونی كێش و قەڵەوی، هەندێك جۆری شێرپەنجە، ئەمەش بە پەیڕەوكردنی پرینسیپەكانی خۆراكی تەندروستییانە لە هەر ژەمێكدا دێتە ئەنجام. پرینسیپەكان بریتین لەوەی كە خۆراكت ماددەی گرنگ لە ڤیتامین و كانزا و دژەئۆكسان لەخۆبگرێت، كەمترین دەستكاری كرابێت، زایاد نەكوڵابێت، سروشتی و ئۆرگانیك بێت واتە هیچ مامەڵەیەكی كیمیایی و فیزیایی لەگەڵدا نەكرابێت، هەموو گروپەكانی خۆراك لەخۆبگرێت، بۆ نموونە سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواوی جۆراوجۆر لەگەڵ بڕێكی كەم لە بەرهەمە ئاژەڵییەكان، جۆراوجۆركردنی خۆراك، هەڵبژاردنی شیری كەم چەوری یان بێ چەوری، خواردنی ماسی بەلای كەم هەفتانە 2 جار، زەیتی زەیتوون رۆژانە 2 كەوچكی گەورە، سەوزە و میوە بەلای كەم رۆژانە 5 جار، گرنگییدان بە ژەمی بەیانیان، خواردنی كاكڵەكانی وەكو گوێز، باوی، بندق، فستق، كازو. هەروەها دووركەوتنەوە لە: زیاد خواردنی شیرینی، خوێ و چەوری زیاد لە خۆراكدا بەتایبەتی چەورییە تێرەكان كە بە چەورییە خراپەكان ناسراون، زیاد خواردنەوەی نوشابە گازدارەكان و ساردەمەنی و خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks، خۆراكی قوتووبەند، ئامادەكردنی خۆراك بە فرنی مایكرۆوێڤ، سووركردنەوەی خۆراك لە زەیتدا، خۆراكی خێرا.