بەهای خۆراكی قەیسی

بەهای خۆراكی قەیسی
قەیسی Apricot بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە بەوەی كە كالۆری كەم و رێژەیەكی بەرز لە ماددە خۆراكییە گرنگەكان لەخۆدەگرێت بەتایبەتی ڤیتامین A، بۆ نموونە خواردنی سێ دانە قەیسی قەبارە مام ناوەندی نزیكەی 50% ی پێویستی رۆژانەی ئەم ڤیتامینە دابین دەكات. وەكو سێو و پرتەقال، قەیسی بە رەنگە پرتەقالییە گەشەكەیەوە هاوبەشە بە چەندین ماددەی دژەئۆكسان كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە لەگەڵ رێژە نزمەكەی وزە، بۆ نموونە یەك دانە قەیسی تەنیا 16 كالۆری بە لەش دەدات. پێكهاتە گرنگەكانی قەیسی بریتین لە: ڤیتامینەكانی A، C، E، لەگەڵ كانزایەكانی پۆتاسیۆم، ئاسن، هەروەها ریشاڵ، لەگەڵ بیتا كارۆتین و لایكۆپێن Lycopene كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە. سوودە تەندروستییەكانی قەیسی بریتین لە: بەهێزكردنی توانای بینین، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك و رێگرتن لە تووشبوون بە قەبزی. قەیسی وشككراویش بەهایەكی خۆراكی باشی هەیە.
Top