پرۆتین لە پەنیردا

پرۆتین لە پەنیردا
پرۆتینەكان Proteins كە لە ترشە ئەمینیەكان Amino acids پێكهاتوون بناغەی بینای هەموو خانەكانی لەشن. پرۆتینی تەواو Complete proteins واتە هەموو جۆرەكانی ترشە ئەمینیەكان لەخۆدەگرێت، پرۆتینی ناتەوایش Incomplete واتە 1-2 ترشە ئەمینی كەم بێت. بۆ دابینكردنی پرۆتینی تەواو پێویستە كە خۆراكی رۆژانە جۆراوجۆر بكرێت. پرۆتینی پەنیر نزیكەی هەموو ترشە ئەمینیە گرنگەكان كە پێویستن بۆ گەشە بە رێژەی گونجاو لەخۆدەگرێت. كوالیتی پرۆتینی پەنیر بەرزە و بە ئاسانی لە لەشدا ناگۆڕێت بۆ چەوری كە ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش. پرۆتینی سەرەكی پەنیر ناسراوە بە كازائین Casein لەگەڵ چەند جۆرێكی تری پرۆتینی شیر. پرۆتینی كازائین بە ئاسانی هەرس دەكرێت، بەڵام گەلێك كەس پاش خواردنی دوچاری هەستەوەری دەبنەوە. شایانی ئاماژە پێكردنە كە زیاد وەرگرتنی پرۆتین لە خۆراكدا هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ، جەڵتەی مێشك، پووكانەوەی ئێسك لەگەڵ چەندین نیشانەی دیكە، بۆیە پێویست دەكات كە ئەو خۆراكانەی پرۆتینی زۆر لەخۆدەگرن بە شێوەیەكی مامناوەندی بخورێن.
Top